zagros news agency

خولی ئەڵمانیا.. جەنگی بایرن و لیڤەکوزن لەنێو ئەلیانز ئەرینا یەکلانەکرایەوە

لە یاری ئاگرینی هەفتەی پێنجەمی خولی ئەڵمانیا، هەردوو یانەی بایرن میونشن و بایەر ليڤەركوزن لە ئالیانز ئارینا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەمدا، هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان، سەرەتا لیڤەرکوزن دەستپێشخەری کردو لە خولەکی 31دا گۆڵێکی لەڕێگەی ڕۆبێرت ئەندریخ تۆمارکرد،

بایرنی خاوەن یاریگا بەمە نەوەستا و توانی لە خولەکی 39 گۆڵی بەرامبەری لەلایەن پاڤلۆڤیچ تۆمارکردەوە و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە دووەم تایمدا هەردوو لا چەندین گۆڕانکاریان بە یاریزانەکانی کرد بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام یارییەکە وەک خۆی مایەوە.

 

بەم ئەنجامە، بایرن میونشن بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی مایەوە، لیڤەرکوزنیش بە 10 خاڵ لە پلەی سێیەمە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت لە تەندروستیی ئیسماعیل بێشکچی دەپرسێت

سەڵاح

وەزیری نێوخۆی تورکیا: ١٠٠ تۆمەتباری داعشمان دەستگیر کرد

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی پیرۆز ده‌كات

سەڵاح