zagros news agency

وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئیسرائیل ناوەستێت و دەچێتە نێو لوبنانەوە

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی‌ی حزبوڵای لوبنان کەسایەتییەکی گرنگە و کوشتنی ئەویش ئەویش زیانێکی زۆری بە ئێران و حزبوڵڵا گەیاندووە.
هاکان فیدان گوتی: ئیسرائیل و بەتایبەت سەرۆک وەزیرانەکەی دەیەوێت شەڕ لە ناوچەکەدا بڵاوبکاتەوە و ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل ناوەستێت و بە لوبناندا تێدەپەڕێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها گوتی: تا فەلەستین دەوڵەتی تایبەتیی خۆی نەبێت، ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بەدی نایەت.
شیاوی ئاماژەیە، گوتەبێژی وەزیری دەروەی چینیش دوا بەشێک لە وڵاتانی عەرەب پاش کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا گوتی، ئەم کێشەیەی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست تەنیا بە بوونی دوو دەوڵەتی ئیسرائیل چارەسەر دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

جێگری سەرۆک‌کۆماری نوێی ئێران دەستی‌ لەکار کێشایەوە

سەڵاح

هیومان ڕایتس وۆچ: تورکیا و سوپای نیشتمانی لە سووریا تاوانی جەنگیان کردووە

سەڵاح

‎ئافرەتێك بەهۆی بێرێزیكردن بە پۆلیسی دهۆك دەستگیركرا

گوران