zagros news agency

هاوسەرۆکی دەم‌پارتی: خەباتی چەکداریی باکوور بۆ خەباتی سیاسی دەگۆڕێت

تونجار باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاندووە، ئۆجەلان بانگەوازی ئەوەی کرد خەباتی چەکداری بۆ خەباتی سیاسی گۆڕدرێت.
باکرهان دەڵێت: لەم نێوەندەدا سەردەمێکی نوێ دەستپێدەکات و گۆڕانکاری روودەدات، بەمهۆیەوە بۆ دیاریکردنی نەخشەرێگەیەک بۆ داهاتوو دەم پارتی کۆبوونەوەیەکی 3 رۆژی لەنێوخۆیی پارتەکەی دەکات.
هاوسەرۆکی دهم‌پارتی دەشڵێت، ڕێکخستنی سیاسی و یاسایی بۆ ئەم بانگەوازە پێویستە و دەبێت لەم پێناوەدا هەنگاوی جددی بنرێت.
باکرهان گوتی: هیوادارن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پەرلەمان هەنگاو بنێت و چوارچێوەی یاسایی بۆ ئەم بانگەوازە دیاری بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: یاسایەکی نوێ دەبێتە جێگرەوەی بودجەی ساڵی 2026

یاسین

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان

سەڵاح

تۆمارکردنی حاڵەتێکی پزیشکیی زۆر سەیر و دەگمەن؛ دڵخۆشیی لەڕادەبەدەر ژنێکی رەوانەی نەخۆشخانه کرد

سەڵاح