zagros news agency

هێرشی سەر گروپە چەکدارەکان لە سووریا ١٥ کوژراوی لێکەوتەوە

لە نزیک سنووری عێراق لە سووریا هێرشکرایە سەر بارەگای گروپەچەکدارەکانی عێراق دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
چەند سەرچاوەیەک ئاشکرایانکردووە؛ درەنگانێکی شەوی ڕابردوو هێرشکراوەتەسەر بارەگەی ژمارەیەک گروپی چەکداری عێراقی لەسەر سنووری سووریا.
بەگوێرەی سەرچاوەکان؛ هێرشەکان لەرێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە کراون و ئەو بارەگایانەشی کراونەتە ئامانج سەر بە کەتیبەکانی سەیدولشوهەدای عێراقین.
ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا بڵاوی کردووەتەوە، لە ئاکامی ئەم هێرشەدا ١٥ چەکداری سەر بە ئێران کوژراون و دەیان کەسیش بریندارن.
هێرشەکە دوای ئەوە کراوە، ئەم چەکدارانە لە ناوچەکە بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح

روژا جیهانی یا مافێن زارۆکا ل ساخلەمیا دهوکێ هاتە ساخکرن

یاسین

سەرۆککۆماری ئێران ڕەخنە لە پۆلیسی ئەم وڵاتە دەگرێت

سەڵاح