zagros news agency

سەرۆککۆماری ئێران ڕەخنە لە پۆلیسی ئەم وڵاتە دەگرێت

مەسعوود پزیشکیان لە ڕێوڕەسمی ناساندنی وەزیری نوێی پەروەردەی وڵاتەکەیدا گوتی، کاتێک ڕەفتاری بەشێک لە گەنجان و کچان دەبینین و داوا لە پۆلیس دەکەین بچن ڕێنوێنییان بکەن، ئەوان لەجیاتی ڕێنوێنی دەیانڕووخێنن.
پزیشکیان ڕوونی نەکردەوە مەبەستی لە چ جۆرە ڕەفتارێکی گەنجانە، بەڵام دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٢٠٢٢ پۆلیسی ئەم وڵاتە بەتوندی ئەو کچانەی سەرکوت کرد لە قوتابخانە و زانکۆیان دژی حیجابی زۆرەملێ ناڕەزایەتییان دەربڕی. هەروەها لە کۆتاییی ٢٠٢٢ و سەرەتای ٢٠٢٣دا چەندین ڕاپۆرت سەبارەت بە ژەهراویکردن لە قوتابخانەی کچان بڵاو کرانەوە.
پزیشکیان ڕەخنەی لە بوونی نادادپەروەرییش لە وڵاتەکەیدا گرت و گوتی، هەرچەند بڵێن نییە، مرۆڤ هەستی پێ دەکات. کاتێک من هەستی پێ دەکەم، واتا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بریندارێکی دیکەی ڕووداوەکەی کەسنەزان گیانی لەدەستدا

گوران

ڕاگەیاندراوێک لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت

سەڵاح

‎ترامپ: گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران بە باشی بەردەوامن

گوران