په‌رله‌مانتارێكی عێراقی ئاشكراى ده‌كات، كه 4 هه‌زار تۆن مه‌وادى ته‌قینه‌وه كه زۆر مه‌ترسیدارن له به‌نده‌ره‌كانى به‌سڕه هه‌ڵگیراون و ئه‌وه‌ش ژیانى دوو ملیۆن مرۆڤی دانیشتووى ناوچه‌كه‌ى خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
یاسر حوسه‌ینی، په‌رله‌مانتارى عێراق له لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند: “پێش ئەوەی ئەم زانیارییانه بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکه‌م، هۆشداریم به محه‌مه‌د شیاع سوودانى دا بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ ئەو زانیاریانەدا بکات، چونكه چارەنووسێکی هاوشێوەی به‌نده‌رى حوده‌یده لە یەمەن چاوه‌ڕێمان ده‌كات“.
یاسیری لە پۆستێکیدا كە زانیاری مەترسیداری لەخۆگرتبوو له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) نووسی: ” هۆشداری کۆتایی بۆ سەرۆک وەزیران، سێ ڕۆژ لەمەوبەر زانیاری زۆر مەترسیدارم بۆ ناردوون كه (4000) تۆن یان زیاتر هه‌یه و تواناى تەقاندنەوەی دامەزراوە نەوتییەکان و ئەو پڕۆژانەشی هه‌یه كه ئابووری وڵات ئیفلیج بكات ئه‌مه جگه له ژیانی زیاتر لە دوو ملیۆن کەس“.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: “ڕق و کینەتان واتان لێ‌ناکات عێراق بخەیتە بەردەم مەترسییەوە، هەروەها پشتگیریتان بۆ گەندەڵکاران واتان لێ‌ناکات سەلامەتی گەل و خاکی عێراق پشتگوێ بخەن“.
ئەو په‌رله‌مانتاره له درێژەی نووسینه‌كه‌یدا بۆ سوودانی ده‌ڵێت: “کات تێدەپەڕێت، دوژمن بەردەوامە، دۆخەکەش وەک خۆیەتی، ناچارم نه‌كه‌ن بیگه‌یه‌نم به‌ڕای گشتى”.