zagros news agency

٦ کەس لە ئێران به هۆی خواردنەوەی کحولیی ساختە مردن

جارێکی دیکە شەش کەس لە پارێزگاکانی باکووری ئێران به هۆی خواردنەوەی مەی ساختە مردن.
ئاژانسی هەواڵی “ئیرنا” ڕۆژی یەکشەممە بڵاوی ‌کردەوە چوار کەس لە پارێزگای گیلان و دوو کەس لە پارێزگای مازەندەران گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسش لە نەخۆشخانە خەوێندراون.
محەمەد تەقی ئاشووبی، سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی گیلان بە ئیرنای ڕاگەیاند، بە گشتی ٢٠ کەس لەم پارێزگایە بەهۆی خواردنی ماددەی ئیتانۆل یان میتانۆلەوە ژاراوی بوونو لەنێویاندا چوار کەس کە تەمەنیان لە نێوان 22 بۆ 40 ساڵدا بووە بەهۆی ژاراویبوون گیانیان لەدەستداوە .

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرووەکان: وەڵامی یەکلاکەرەوە به ئێران دەدەین

سەڵاح

٩٧٪ی کوردان لە باکووری کوردستان خوازیاری خوێندنن بە زمانی کوردی

یاسین

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین