نێوەندی هەماهەنگیی ڕوسیا لە سووریا ڕایگەیاند، 21 بنکەی گروپە چەکدارەکانی لە بیابانی حومس و دێرەزۆر داوەتە بەر هێرش.
ئۆلێگ ئیگناسیۆک جێگری بەرپرسی نێوەندی هاریکاریی ڕووسیا لە سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، زەبری فڕۆکەکانیان بەر بنکەی گروپە چەکدارەکانی بەرەی نوسرە لە بیابانەکانی حومس و دێرزۆر کەوتووە.
بە گوتەی ئیگناسیۆک، لەم هێرشانەدا ٢١ بنکەی چەکداران کراونەتە ئامانج و زیانی زۆریان پێ گەیشتووە.
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو