ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

له‌ بۆردومانێكی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی لوبنان 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 1ی 10ی 2024، ئاژانسی هه‌واڵی لوبنان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ بۆردومانێكی سوپای ئیسرائیلدا، 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

ئاژانسه‌كه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ بۆردومانێكی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی داودیه‌ له‌ باشووری لوبنان، 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

نزیكه‌ی ساڵێكه‌ شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌ به‌رپا بووه‌ و له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا ناوه‌ناوه‌ حزبوڵای لوبنانی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر باكووری ئیسرائیل و سوپای ئیسرائیلیش هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ناوچه‌ جیاجیاكانی باشووری لوبنان.

له‌ شه‌وی ڕابردووه‌وه‌ سوپای ئیسرائیل له‌ دژی حزبوڵای لوبنانی، هێرشی زه‌مینیی بۆ سه‌ر باشووری لوبنان ده‌ست پێكردووه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌رێ بنیاتى بۆ چێكرنا رێكا گه‌لیێ باڵندا – پرا سیدا و چه‌ند پرۆژێن دى هاته‌ دانان

سەڵاح

تورکیا: بە توندی وڵامی دەستدرێژی یۆنانمان داوەتەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی قەتەڕی کۆدەبێتەوە

یاسین