zagros news agency

لە مێرگه‌سۆر پاسێك وه‌رگه‌ڕا، 13 كەس بریندار بوون

 

دوێنێ چوارشەممە لە ئەنجامی وەگەڕانی پاسێك لە سنووری شارۆچكەی مێرگەسۆر، 13 كەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران بڵاوی كردۆتەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە لە بوونی ڕووداوێکی ھاتوچۆ ئاگاداركراینەوە لە جۆری وەرگەڕان لەلایەن ئۆتۆمبیلی جۆری پاس لە گوندی ئێنەمسید سەر بە شارەدێی پیران لە شارۆچكەی مێرگەسۆر.

بڵاویشی كردەوە: بەداخەوە لە ئەنجامی رووداوەکەدا 13 کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران داواشی لە شوفێران كرد لە رێگاكاندا خێرای کەمبکەنەوە و هەروەها پابەندی هێما و ڕێنماکانی هاتوچۆ بن بۆ سەلامەتی خۆیان و هەموو لاییەک.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆبوونەوەی پرسی دانانی چەک لە عێراق دواخرا

سەڵاح

نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح

گەیشتنی گەشتی دووەمی ئێرانییەکانی دوورخراوە لە ئەمریکا بۆ ئێران

یاسین