zagros news agency

ئیسرائیل زاوای حەسەن نەسروڵلای کوشت

ئیسرائیل زاوای حەسەن نەسروڵلای کوشتئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر دیمەشق، حەسەن جەعفەر قەسیر، زاوای ئەمینداری گشتیی کوژراوی حزبوڵلای لوبنانی حەسەن نەسروڵلای کوشت.

ئیسرائیل حەسەن قەسیری، لە شوقەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی فیلات لە ناوچەی “مەززە”ـی دیمەشق کوشت، ئەمەش دوای چەند کاتژمێرێک لە گەیشتنی بۆ سووریا.

حەسەن قەسیر، هاوسەری زەینەب، کچی حەسەن نەسروڵلایە، پێشتر ئیسرائیل چوار برای قەسیری بە ناوەکانی ڕەبیع و موسا و ئەحمەد کوشتبوو، محەممەد دواهەمینیان بوو کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر کوژرا.

بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵ، حەسەن قەسیر، بە یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی “حزبوڵلا”ـی لوبنان لە دیمەشق ناسراوە و یەکێکە لەو دوو ئەندامەی ئەو ڕێکخراوە کە لەو هەڵمەتەی ئیسرائیلدا کوژران.

بەگوێرەی ڕوانگەی سووریا، حەسەن قەسیر، لە نهۆمی یەکەمی باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی بووە، کە سەرکردەکانی حزبوڵلای لوبنانی و سوپای پاسدارانی ئێران زۆر سەردانی دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بۆ ماڵباتی خانزاد ئەحمەد و ئاواز ئەحمەد

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى

یاسین