وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا بڵاویکردەوە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی نارکۆچەلیک-٤٢دا بۆ سەر بازرگانانی ماددەی هۆشبەردا دەستیان بەسەر یەک تۆن و ٩٧١ کیلۆ لە جۆرەکانی ماددەی هۆشبەر گرتووە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد کە ئۆپەراسیۆنەکان بەهەماهەنگی سەرۆکایەتی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەییەکان و قاچاخچێتی سەربە فەرماندەی گشتی جەندرمە، لە ١٧ پارێزگا لەوانەش پارێزگاکانی دیاربەکر، ئیستانبوڵ، ئەنقەرە، وان، سامسون، ئەرزەڕوم، مانیسا، ئارتڤین، ئەردەخان، ئانتاڵیا، بالیکەسیر، سێرت، تەکیرداغ، غازی عەنتاب، قەهرەمان مەرەش، ئەدیرنە، ئاکسارای و قارەمان بەڕێوەچووە.
لە ئۆپەراسیۆنەکاندا کە لە یەک کاتدا لە بەڕێوەچوو، دەستگیرا بەسەر یەک تۆن و ٩٧١ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و ٤٩ تۆمەتبارشی دەستگیرکران.
یەرلیکایا باسی لەوەش کرد لە کۆی ٤٩ دەستگیرکراوەکە، بە بڕیاری دادوەری ٢٢یان دەستبەسەرکراون و ٢٧یان بە مەرج ئازاد کراون.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا وێڕای پیرۆزبایی لە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، ڕاشیگەیاند: “پێداگرین لە پاککردنەوەی وڵاتەکەمان لە بازرگانانی ژەهر و شەقام لە فرۆشیارانی ماددەی هۆشبەر و چاوپۆشیان لێ ناکەین”.
AA