ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بە ڕیمۆنتادا شکستی بە ساوسامپتۆن هێنا

لە درێژەی یارییەکانی ئەمڕۆی خولەکی ئینگلتەرا، ئارسناڵ لە یاریگای خۆی میوانداری ساوسامپتۆنی کرد.

 

لە کۆتاییدا تۆپ هاوێژەکانی لەندەن توانیان یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ شکست بە ساوسامپتۆن بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمی یارییەکە هیچ گۆڵێک تۆمارنەکرا دوای ئەوەی هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە سەرەتاکانی تایمی دووەمدا و لە خولەکی 55 یانەی میوان توانی تۆڕی گۆڵی گەنەرز لەڕێگەی کامیرۆن ئارچەر بهەژێنێت، بەڵام ئارسناڵی خاوەن یاریگا هەرزوو وەڵامی ئەو گۆڵەی دایەوە بە تۆمارکردنی سێ گۆڵی تری یاریزانان کەی هاڤێرتز، مارتینێلی و ساکاوە لە خولەکەکانی 58، 68 و 88دا و توانی یارییەکە بەو ئەنجامە لە ساوسامپتۆن بباتەوە.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ئارسناڵ شانبەشانی مانسیتی بووە خاوەنی 17 خاڵ بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤەرپوول سەرنجی خستە سەر عومەر مارمووشیە

یاسین

سەرۆکی حکومەت: پابەندین بە پاراستن و داكۆكیكردن لە مافەكانی خوشك و برایانی ئێزدی و هەموو هەوڵێك دەدەین لەپێناو زیاتر خزمەتكردنیان

یاسین

رووسیا: ئۆکرانیا چەکی ڕۆژئاوایی بۆ وێرانکردنی پردی کورسک بەکارهێناوە

سەڵاح