zagros news agency

لالیگا.. ریال مەدرید بردیەوە و هاندەرانی ئاشتکردەوە

لە دوایین یاری ئەمشەوی خولی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبەڕووی ڤیاریال بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە ڤیاریال بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، لە هێرشێکدا فریدریکۆ ڤالڤێردی بە وەشاندنی موشەکێک لە خولەکی 14دا گۆڵی یەکەمی مێرنگی تۆمارکرد.

 

لە دووەم تایم، هەردوو یانە دەستیانکرد بە فشارەکانیان و چەندین گۆڕانکاریان بە یاریزانەکانی کرد، بەڵام جارێکی تر ریال گۆڵی دووەمی لەڕێگەی ڤینیسیۆس جۆنیۆرەوە تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، لە پلەی دووەمە و خاوەنی 21 خاڵە، ڤیاریالیش 17 خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی دێت بەشێوەیەکی کاتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان ده‌کات

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. مانسیتی بە سەرکەوتنێکی زەحمەت خۆی گەیاندە پێشەنگی ڕیزبەندی

یاسین