zagros news agency

خولی فەرەنسا.. پاریس بەردەوامە لە لەدەستدانی خاڵ

لە یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی خولی فەرەنسا، یانەی نیس لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سانجێرمانی کرد.

 

لە کۆتاییدا یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەم، پاریس باشتر دەبینرا و زیاتر کۆنترۆڵی یارییەکەی کردبوو، بەڵام لە ئەنجامی هێرشێکدا یانەی نیس لە خولەکی 39 لەڕێگای یاریزان عەلی عەبدی گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم، یانەی پاریس بە بەهێزیەوە گەڕانەوە نێو یاریگا و لە خولەکی 52، یاریزان نونۆ مێندز گۆڵی یەکسانی بۆ یانەکەی تۆمارکردەوە،

دوای ئەوە هەردوو لا لە هەوڵەکانیان بەردەوامبوون، بەڵام هیچ گۆڵێکی تر نەبینرا و سەرەنجام یارییەکە بەو شێوەیە مایەوە.

 

بەم ئەنجامە، پاریس کۆی خاڵەکانی بوون بە 17 خاڵ و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیە، نیسیش خاوەنی نۆ خاڵە و لە پلەی نۆیەمدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ قوتابیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كات

یاسین

ئەنچێلۆتی و ڕیاڵ مەدرید دەبێتە کێشەیان

یاسین