ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی ئیتاڵیا.. دیخیا سەرکردایەتی فيورنتينای کردو شکستی بە بیگ میلان هێنا

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی فيورنتينا میوانداری میلانی کرد.

 

لە ئەنجامدا فيورنتينا توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە بیگ میلان بهێنێت.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا یاریێکی گەرم و گوڕ بینراو و ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ خاوەن یاریگا هەژمارکرد بەڵام موسی کین لێدانەکەی لەدەستدا، بەڵام فيورنتينا لە هەوڵەکانیان بەردەوامبوون تا لە خولەکی 35 یاریزان یاسین عەبدی گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد،

دوای ئەوە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ میلان هەژمارکرد بەڵام هێرناندێزی سەرکردە ئەم هەڵەی لەدەستدا و گۆڵی تۆمارنەکرد.

 

تایمی دووەم بەهێزتر دەستیپێکردەوە و لە خولەکی 56دا ناوبژیوان جارێکی لێدانی سزا بۆ میلان هەژمارکرد، بەڵام بە ئازایەتی دیخیای گۆڵپارێز تۆمی ئەبراهامیش گۆڵی نەکرد،

میلان بەردەوامبوو لە فشارەکانی تاکو یاریزان پۆلیسیچ گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە، دوای گۆڵی یەکسانی فيورنتينا بەمە نەوەستا تاکو توانی لە خولەکی 73دا گۆڵی سەرکەوتن لەڕێگەی یاریزان ئەلبێرت گۆدموندسون تۆماربکات.

 

بەم سەرکەوتنە، هاتە پلەی 11 ڕیزبەندی بە کۆکردنەوەی دە خاڵ، میلانیش هەر خاوەنی 11 خاڵەو لە پلەی حەوتەمدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند زانیارییەک لە بارەی لیستی مووچەی مانگی هەشت دەخرێتەروو

یاسین

حەماس پێشنیازی ئەمریكا لەبارەی ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكان پەسند دەكات

یاسین

بەهۆی سکاڵایەکی ریال مەدرید و پێرێز کەسێکی باڵا سڕ دەکرێت

یاسین