ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

محه‌مه‌د جاف: به‌ كچه‌كه‌ی هاوكار جافمان نه‌گوتووه‌ باوكت شه‌هید كراوه‌ و گوتوومانه‌ سه‌فه‌ری كردووه‌

 

ئەمڕۆ ساڵیادی تیرۆركردنی هاوكار جافه لەسەر دەستی دژەتیرۆری یەكێتی،‌ لەوبارەوە، برایه‌كی هاوكار جاف ده‌ڵێت: “سه‌رشۆڕی و خۆفرۆشی بۆ گرووپه‌كه‌ی بافڵ و وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌ مێژوودا تۆمار كراوه‌ و با چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ‌نه‌بن‌ لێیان خۆش بین”. ئه‌وه‌شی ده‌خاته‌ روو، ”كچه‌كه‌ی و هاوژینی هاوكار جاف له‌ بارێكی ده‌روونیی زۆر خراپدان.“

نیوەڕۆی رۆژی هەینی 7- 10- 2022 لە گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر، دوو بۆمب بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقینەوە و لە ئەنجامدا عەقید هاوکار عەبدوڵا، ناسراو بە (هاوکار جاف) گیانی لەدەست دا. رۆژی 12- 10- 2022 ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان چەند تۆمارێكی ڤیدیۆیی و دان پێدانانی بڵاو كردەوە كە ئەوەیان دووپات دەكردەوە، دژەتیرۆری یەكێتی تەقینەوەكەیان ئەنجام داوە. دواتریش دادگا بە تەواوی كەیسەكەی یەكلا كردەوە و فەرمانی لەسێدارەدان و سزای بەندكردنی بۆ چەندین تاوانبار دەركرد لەم كەیسەدا كە یەكێك لەوانە، وەهاب هەڵەبجەیی، فەرماندەی دژەتیرۆری یەكێتی بوو، كەچی تاوەكوو ئێستاش بافڵ تاڵەبانی داڵدەی داوە!

لەمبارەیەوە محه‌مه‌د جاف، برای هاوكار جاف، گوتی: “له ‌رۆژی ئه‌و رووداوه‌ خوشكم له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی هاوكاری برام بوو له‌گه‌ڵ هاوژین و كچه‌كه‌ی، خوشكم به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه‌ هه‌ردوو قاچی نزیك بوو له‌ له‌ده‌ستدان، ئێستاش له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدایه‌، ئه‌وه‌ی ناخۆشه‌ كچه‌ بچووكه‌كه‌ی هاوكاری برامه،‌ كه‌ زۆر هۆگر بوو به‌ باوكییه‌وه و‌ له ‌بارێكی زۆر خراپی ده‌روونیدایه‌ و تووشی شۆك بووه،‌ دوای رووداوه‌كە له‌و كاته‌وه‌ هه‌ر داوای باوكی ده‌كات، ئێمە تا ئێستا پێمان نه‌گوتووه‌‌ باوكی شه‌هید كراوه،‌ گوتوومانه‌ سه‌فه‌ری كردووه،‌ شه‌وان له‌گه‌ڵ وێنه‌ی باوكی ده‌خه‌وێت و ده‌ڵێت تا ئه‌وكاته‌ی له‌ سه‌فه‌ر دێته‌وه وێنەكە دانانێم‌، زۆر په‌رێشانه‌ بۆ بینینی باوكی، هاوژینی هاوكاریش له‌ بارێكی سه‌ختی ده‌روونیدایه‌.“

راشی گه‌یاند: ”بكه‌رانی ئه‌و رووداوه‌ بافڵ و وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یین، له‌سه‌ریان ناچێ و لێیان خۆش نابین، فه‌رمانی دادگا هه‌یه‌ و ده‌بێت ئه‌و دوو مافیاگەرە‌ بۆ هه‌موو ئەو كەسانە عاقڵ بكرێن، كه‌ بیر له‌ خیانه‌ت و تێكدانی كوردستان ده‌كەنه‌وه‌.“

هەواڵی پەیوەندیدار

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ باره‌گای پاسه‌وانی سنوور روویدا و قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

دڵشاد

پارێزگاری هەولێر: “هەر کەس و لایەنێک کەمتەرخەم بووبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت”

دڵشاد

ئیسرائیل لە سووریا کونسولخانەی ئێرانی كرده‌ ئامانج

سەڵاح