ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حەماس و فەتح لەسەر بەڕێوەبردنی كەرتی غەزە رێك كەوتن

سەرچاوەکانی (سکای نیوز عەرەبی) ئه‌مڕۆ چوارشەممە 9ى 10ى 2024 ڕایانگەیاند کە بزووتنەوەی فەتح و حەماس ڕێک کەوتوون لەسەر ئەوەی “لیژنەیەک بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە پێکبهێنن، کە ناوی لێژنەی پشتیوانی کۆمەڵگا دەبێت و لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە حکومەتی ڕامەڵا دەبێت”.

سەرچاوەکان وتیشیان: “لیژنەی پشتیوانی کۆمەڵگا لە 10 – 15 ئەندامی پیشەیی پێکدێت کە پەیوەندییان بە گرووپه‌ فەلەستینییەکانەوە نییە و بەڕێوەبردنی ده‌روازه‌كان و كه‌رته‌كانى تەندروستی، فریاگوزاری، شوێنی حەوانەوە، گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و پەروەردەییان پێ دەسپێردرێت”.

سەرچاوەکانی (سکای نیوز عەرەبی) پێشتر ڕاینگه‌یاند، مەحمود عەباس، سەرۆکی فەلەستین، لە سەردانەکەیدا بۆ دەوحەی پایتەختی قەتەر، لەگەڵ ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ئەو بزووتنەوەیە، خەلیل ئەلحەیا و ژمارەیەک لە ئەندامانی حەماس کۆبووەوە، دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش گه‌یشتنه‌ ڕێك كه‌وتن له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنى كه‌رتى غه‌زه‌ به‌ هاوبه‌شى.

هەر دوو لایەن ڕێك كه‌وتن لەسەر پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی ئاشتەوایی و جێبەجێکردنی دەرئەنجامەکانی دیالۆگی پەکین. ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند کە کەشێکی ئەرێنی لە کۆبوونەوەکەدا زاڵ بووە، هه‌روه‌ها تێیدا لێکتێگەیشتنێک سەبارەت بە بەڕێوەبردنی غەزە، دروست بوو.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر له‌ کۆبوونەوەی قاهیرە لە نێوان شاندەکانی بزووتنەوەی فەتح و حەماس بە سه‌رپه‌رشتی میسر چەند خاڵێک تاوتوێ كران، کە گرنگترینیان بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی فریاگوزارییە لە کەرتی غەزە، هەروەها ڕێگریکردنە لە پلانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو ناوچه‌یه‌.

دواجار ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ى 10ى 2024 هه‌ردوولایه‌ن ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كه‌رتى غه‌زه‌.

ئه‌م ڕێك كه‌وتنه‌ دواى ساڵانێك دێت له‌ به‌ڕێوه‌بردنى كه‌رتى غه‌زه‌ له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه‌ دێت. حکوومەتی حەماس لە کەرتی غەزە ئیدارەیەکی سەربازی بووه‌ و بزووتنەوەی حەماس بەڕێوەی دەبرد به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئیسماعیل هه‌نیە كه‌ له‌ كۆتایی مانگى ته‌مووزى ڕابردوو له‌ تاران كوژرا. بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2007 حكوومه‌تیان پێكهێنا و تا ساڵی 2014 بەردەوام بووە، دووبارە لە ساڵی 2016ه‌وه‌ بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە بەرگرییەوە بۆ هێرشکردن لە بەرامبەر حزبوللا هەنگاو بنێت

یاسین

یاسای ماددەهۆشبەرەکان هەموار دەکرێتەوە کە سزای هەتاهەتایی دەگۆڕێت بۆ لە سێدارەدان

سەڵاح

حه‌ماس: ئیسرائیل لە هێرشێکدا لانیکەم 30 کەسی كوشت، ئیسرائیل: ناوەندێکی سەرکردایەتی حەماسیان كردۆته‌ ئامانج

سەڵاح