ئێوارەی ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هێرشە درۆنییەکانی شەرمەزار کرد .
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/20، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هەیبەت حەلبووسی سەرۆک ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پێگەیشت .
لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، وێڕای سەرکۆنەکردنی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکومەت و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن، هاوسۆزی و پشتیوانیی خۆی بۆ گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پەیوەندیی و پشتیوانیی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.

