ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمڕۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت

لە سەرۆکایەتی شارەوانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر خانەنشین و  فەرمانبەران دەکرێت، کە تەنیا لە قۆناغی یەکەمدا چوار هەزار و 747 فەرمانبەر و خانەنشین سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی و کارتی زەوییەکانیان پێ دەدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـ10- 2024، لە سەرۆکایەتی شارەوانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان دەکرێت، کە تەنیا لە قۆناغی یەکەمدا چوار هەزار و 747 فەرمانبەر و خانەنشین سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی و کارتی زەوییەکانیان پێ دەدرێت

هاوکات لە ڕۆژی سێشەممە 8-10- 2024، دوای بڕیار و ڕاسپاردەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، دەست کرا بە ئامادەکردنی ژمارەیەکی زۆر لە کارتەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران. سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر گوتیشی: کارتەکان ئامادەن.

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە، 9-10-2024، کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “کۆمەڵێک نەخشەی کەرتی زەوییەکانی شارەوانی تەواو بوونە بۆ دابەشکردنیان بەسەر فەرمانبەراندا، بۆ ئەم مەبەستەش ناوی فەرمانبەران نێردراوە بۆ وەزارەتی شارەوانی، بەم زووانەش تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوییەکان دەکرێت و هەوڵیش دەدەین بەیەک قۆناغ زەوییەکان دابەش بکرێن“.

ئاماژەی بەوەش دا “لەگەڵ تەواوبوونی رێکارەکان بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران دەست بە دابەشکردنی زەوی بەشێوەی تیروپشک بەسەر فەرمانبەراندا دەکەن“.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل تەرمی یەحیا سینوار وەک بەشێک لە رێککەوتنی ئاگربەست رادەستی حەماس ناکاتەوە

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى هۆڵه‌ندا كۆبووه‌وه‌

یاسین

بۆ یەکەم جار تەندروستی عێراق مۆڵەت بە کۆمپانیایەکی ئەوروپی دەدات دەرمانی شێرپەنجەی مەمک دروست بکات

سەڵاح