ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مێسی: لاوتارۆ مارتینێز شایەنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونییە

 

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی، ئەستێرەی ئێستای ئینتەر میامی، پاڵێوراوی دڵخوازەکەی بۆ بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ئەمساڵ ئاشکرا کرد.
مێسی جەختی لەوە کردەوە کە هاوکار و هاونیشتیمانی لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبەری ئینتەرمیلان و هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی، ئەو کەسەیە کە دەبێت تاجی تۆپی زێڕینی لەسەر بکرێت بەهۆی ئاستە بەرزەکەی بەدرێژایی ساڵ.
مێسی لە میانی لێدوانەکانیدا کە سکای سپۆرت تیشکی خستە سەری، وتی: ساڵێکی نایاب بوو بۆ لاوتارۆ لە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو لە هەموو کەسێک زیاتر شایەنی ئەوەیە خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەست بهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ هه‌وڵێكی كوشتندا، تره‌مپ، بریندار بوو

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما روو لەبەرزبوونەوەیە

یاسین