ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جۆو بایدن: ئاگاداری ئه‌وه‌م ئیسرائیل کەی و چۆن هێرش دەکاتە سەر ئێران

دوێنێ 18ی ئۆكتۆبه‌ر، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتی گەڕانەوەی لە گەشتەکەی بۆ ئەڵمانیا لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانێک وتی ئاگادار کراوەتەوە ئیسرائیل چۆن و کەی وەڵامی هێرشە مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەداتەوە، بەڵام ڕەتیکردەوە ڕوونکردنەوەی زیاتر لەو بارەیەوە بدات.

هاوکات ئەمڕۆ کەناڵی تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێن بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە، هەرچەندە مەرگی یەحیا سینوار دەتوانێت ببێتە هۆی دستەبەرکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە، بەڵام ڕەنگە هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە چەند ڕۆژی داهاتوو و پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ڕووبدات.

ئیران یەکی مانگی دە نزیکەی 200 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و بەرپرسانی ئیسرائیلیش ڕایانگەیاندووە کە وەڵامدانەوەیان بۆ ئەو هێرشە گۆمانی تێدا نییە.

شەوی ڕابردوویش وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداری دا لەوەی وڵاتەکەی و ناوچەکە دەبێت ئامادەکاری بۆ ئەگەری شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران بکەن، چونکە “ئەگەری زۆر” هەیە بۆ ڕوودانی.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند “پێویستە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران وەک ئەگەرێکی بەرز لەقەڵەم بدرێت.”

لە هەمان کاتدا فیدان جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی پشتگیری لە “هەر ململانێیەک لەگەڵ ئێران ناکات کە ڕەنگە بگۆڕێت بۆ شەڕ“.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت؛ پابەندین بە پاراستن و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان

سەڵاح

ئاگادارییه‌ك له‌ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

یاسین

ڕه‌خنه‌ له‌ هه‌ڵكۆڵین و گۆڕینی دیمۆگرافیای سلێمانی ده‌گیرێ

یاسین