zagros news agency

هێندێک بەڵگەی چۆنیەتیی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بڵاوکراونەتەوە

دوای ئەوەی میدیاکانی جیهان بڵاویان کردەوە چەند بەڵگەیەکی نهێنی سەبارەت بە هێرش چاوەڕوانکراوی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بۆ دەرەوە دزەیان کردووە و لە کەناڵێکی تەلەگرامی سەر بە حکوومەتی ئیراندا بڵاو کراونەتەوە، سەرچاوەیەکی ئەمریکایی بە کەناڵی ”سی‌ئێن‌ئێن”ی گوتووە، ئەمریکا دەستی بە کۆڵینەوە لەو بابەتە کردووە. پێنتاگۆنیش ڕایگەیاندووە، لەم ڕاپۆرتانه ئاگەدارن.
پێگەی ئەکسیۆس و کەناڵی سی‌ئێن‌ئێن بڵاویان کردەوە، دزەکردنی ئەم بەڵگەنامانە نیگەرانیی قووڵی ئەمریکای لێ کەوتووەتەوە.
سی‌ئێن‌ئێن لە زمان سێ سەرچاوەی ئاگادارەوە ئەم هەواڵەی بڵاو کردووەتەوە و یەکێک لە سەرچاوەکان ڕاستیی بەڵگەنامەکانی تەئید کردووە. بەرپرسێکی ئەمریکاییش بەم کەناڵەی گوتووە، ئەمریکا خەریکی کۆڵینەوە لەو بابەتەیە کە چ کەسێک دەستی بەو بەڵگەنامانەی پێنتاگۆن ڕاگەیشتووە و دزەی پێ کردوون.
ئەو بەرپرسە ئەمریکاییە دەڵێت، دزەکردنی ئەم‌جۆرە زانیارییانە دەبێتە هۆی ئەوەی ئێف‌بی‌ئای و پێنتاگۆن و دامەزراوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەست بە لێکۆڵینەوە بکەن.
لەم بەڵگەنامانەدا هەندێک وردەکاریی چۆنیەتیی ئامادەبوونی ئیسرائیل بۆ هێرش دژی ئێران لەوانە گواستنەوەی چەکوچۆڵ و مانۆڕی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل و بەکارهێنانی مووشەکی هەوا بۆ زەوی لەو مانۆڕانەدا، هەروەها ئامادبوونی ئیسرائیل بۆ هێرش دژی ئێران بەرچاو دەکەون.
پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئاگاداری ئەو ڕاپۆرتانەن سەبارەت بەو بەڵگەنامانە بڵاو کراونەتەوە، بەڵام هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەخستووەتە ڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

راوێژکاری سوودانی: یاسا رێگە بە حکومەت نادات قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی بکات

یاسین

راگەیندراوێک له وەزارەتی کارەباوە

یاسین

ساسان عەونی: پشتێنەی سەوزایی هه‌ولێر 11 پۆندی ئاو و 21 پاركی جۆراوجۆری تێدا ده‌بێت

یاسین