zagros news agency

هۆڵەندا: پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکەین بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئاشتییانە

هۆڵه‌ندا پێشوازى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکات و چاوەڕوانى دەستبەکاربوونەوەى پەرلەمان و پێکهێنانى حکومەتە، کۆنسوڵخانەی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر ده‌ڵێت: پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکەین بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئاشتیانە.

کۆنسوڵخانەی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر پەیامێکی بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوەو تیایدا هاتوووه‌، پیرۆزبایی لە هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەین بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئاشتیانە لە کەشێکی ئەرێنیدا.

ئاماژەی بەوەش داوە: بەرزیی ڕێژەی دەنگدان نیشانەی دیموکراسییەکی زیندووە کە لە چەندان بنکەی دەنگدان لە ناوچەکەدا تێبینیمان کرد.

کۆنسوڵخانەی هۆڵەندا روونیشی کردووەتەوە: ئێمە چاوەڕێی پرۆسەیەکی خێرا و سەرکەوتووی پێکهێنانی حکومەت دەکەین.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت بەشداری لە پرسەی عەبدوڵلا عەزیز مەلا خاڵ هەمزە مێرگەسۆری دەکات

یاسین

دوو تانکیی گەورەی نەوت به هۆی هێرشی درۆنی لە ڕووسیا گڕیان گرت

سەڵاح

سوودانی چەند گۆڕانکارییەک له وەزارەتەکاندا دەکات

یاسین