ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مقاوه‌مه‌ی عێراقی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشی کردە سەر ئیسرائیل

گرووپە چەکدارە شیعەکانی عێراق کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتیی دەکرێن و خۆیان بە “بەرەی موقاوەمەی ئیسلامی” دەناسێنن، ڕایانگەیاند کە ھێرشیان کردووەتە باکووری ئیسرائیل.

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، چەکدارەکانیان بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشیان کردووەتەوە سەر ئامانجێکی گرنگ لە باکووری ئیسرائیل.

ڕاشیگەیاندووە کە ھێرشەکەیان لە وەڵامی ئەو کۆمەڵکوژییانە ئەنجامداوە کە ئیسرائیل بەرامبەر خەڵکی مەدەنی لە غەززە و لوبنان، ئەنجامیان دەدات.

ھۆشداری ئەوەشی داوە کە ھێرشی زیاتر بۆ سەر ئامانجەکانی دوژمن ئەنجام دەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ: بەردەوام لە ژێر هەڕەشەی ئێران دام

سەڵاح

پارێزگاری دهۆک: کاروانی ئاوەدانی بەردەوام دەبێت

یاسین

نیکی هیلی له‌ ركابه‌ری تره‌مپ پاشەكشەی کرد

سەڵاح