zagros news agency

بلینکن: دانووستانی ئاشتی لە غەززە دەست پێدکاتەوە

ئەمریکا و قەتەر دەڵێن دانووستانی ئاگربەست لە غەزه لە ڕۆژانی داهاتوودا دەست پێدەکاتەوە
ئەمریکا و قەتەر ڕایانگەیاندووە، دوای چەند مانگ هەوڵدانی بێ‌ئاکام بە مەبەستی گەیشتن به ریککەوتن بۆ ئاگربەست لە غەززە، دانووستان لە بارەیەوە دەستی پێکردووەتەوە.
ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی سەردانی بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دوای چاوپێکەوتن لەگەل شێخ محەمەد بن عەبدوڕەحمان ئال سانی، سەرۆک‌وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر گوتی: نێوەندگیران خەریکی لێکدانەوەی بژاردەی نوێن و دانووستان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەک به مەبەستی کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززه و ئازادیی دیلەکانی ئۆکتۆبەری سالی ڕابردوو لە رۆژانی داهاتوودا دەست پێدەکاتەوە.
بلیکن گوتی: ئەمریکا و قەتەر بەدوای پرۆژەیەکەوەن لە چوارچێوەیدا ئیسرائیل بتوانێت بکشێتەوە و حەمایس نتوانێت سەرلەنوی خۆی ڕێک بخاخەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سندووقی دراوی نێودەوڵەتی: عێراق پێویستی بەوەیە نرخی نەوت لەسەرووی 90 دۆلارەوە بێت

سەڵاح

بەرشەلۆنە چارەنووسی پابلۆ تۆرێ یەکلایی دەکاتەوە

یاسین

ئەنجوومەنی پارێزگاران بڕیارنامەیەکی لە دژی بەرنامەی ناوکیی ئێران پەسەند کرد

سەڵاح