zagros news agency

پارێزگاری بەسرە یاداشتنامەیەکی لێکگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیایەکی وزەی ئەمریکی واژۆکرد

ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە، یاداشتنامەیەکی لێکگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیای KBRی ئەمریکی، کە کۆمپانیایەکی جیھانیی تایبەتمەندە لە بواری وزە، تەکنەلۆجیا و بۆشایی ئاسمان واژۆ کرد.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هارییس، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەگەڵ شاندێکی کۆمپانیای KBR لەلایەن پارێزگاری بەسرەوە پێشوازییان لێکراوە. لە دیدارەکەدا هارییس جەختی لە خواستی وڵاتەکەی کردووەتەوە بۆ قووڵکردنەوەی هاوبەشیی ئابووری لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عێراق لە ناوچەکەدا، بە ئامانجی بەدیهێنانی ئەنجامی بەرجەستە کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوو گەلی ئەمریکا و عێراق بگەیەنێت.
جێی ئاماژەیە کۆمپانیای (KBR) کە پێشتر بە “کیلۆگ براون ئاند ڕوت” دەناسرا، کۆمپانیایەکی جیهانیی ئەندازیاری و خزمەتگوزاریی ئەمریکییە و بنکەی سەرەکی لە شاری هیوستن لە ویلایەتی تەکساسە، و چالاکییەکی بەهێزی لە کەرتەکانی وزە، نەوت، بەرگری و بۆشایی ئاسماندا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەلەمانتارێک: نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارە هەیە و کار بۆ گەڕاندنەوەیان دەکەین

یاسین

جەنەرال دان کەین : ئەگەر پێویست بکات شەری زەمینی دەبێتە هەنگاوی داهاتوو

گوران

عێراق لیستی یاریزانانی بۆ مۆندیال ڕاگەیەند

گوران