zagros news agency

پارێزگاری تاران دەڵێت چڕیی دانیشتوان لە تاران ١٩ ئەوەندەی هەموو ئێرانه

محەمەد صادق موعتەمدیان پارێزگاری تاران رۆژی پێجشەممە ٢٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای گوت: نزیکەی ٢٠ لەسەدی دانیشتوانی ئێران لە پارێزگای تاران دەژین. بە هۆیەوە بە جۆرێکی مام ناوەند چریی ڕێژەی دانیشتوان لە تاران ٩٥٧ کەس لە کیلۆمترێک دایە، بەڵام چڕیی دانیشتوان لە ئێراندا بۆ هەر کیلۆمەترێک ٤٩ کەسە و ئەمەش بەو مانایەیە چڕیی دانیشتوان لە تران ١٩ ئەوەندەی هەموو ئێرانە.
موعتەمدیان گوتی: بۆ ئەوەی چڕیی دانیشتوان لە هەموو ئێران وەک یەک‌بێت، پێویستە دەرفەتەکانی ژیان لە هەموو ئێران وەک یەک بیت.

هەواڵی پەیوەندیدار

فایەق زێدان: لێپرسینەوه له هەموو ئەوانه دەکەین دەستیان به خوێنی ئێزدییەکان سووره

یاسین

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا مژدەی دابەزینی نرخی وزە بە ئەمریکییەکان دەدات

یاسین

پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

سەڵاح