ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

موقتەدا سه‌در: هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران پێویست به‌ سه‌ر كۆنه‌كردن‌ ناكات

موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران لاواز بوو‌‌ و پێویست به‌ سه‌ركۆنه‌كردن‌ ناكات.

موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند‌، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، هێرشكردنه‌ بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و ئیسرائیل پێشێلی یاساكان ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ پاڵپشتیی ده‌كرێن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران زۆر لاواز و نه‌فره‌تلێكراو و بچووك ‌بوو‌‌ و بۆیه‌ پێویست به‌ سه‌ركۆنه‌ه‌كردن ناكات.

سه‌‌در له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، وه‌ڵامه‌كه‌ی ئیسرائیل لاوازه‌ و ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئیسرائیل به‌هۆی خۆڕاگری ئێران و هه‌ڵوێسته‌ نه‌گۆڕه‌كانی له‌سه‌ر ئیسرائیل چه‌نده‌ شپرزیه‌ و له‌ دڵه‌ڕاوكێدایه‌.

به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ سوپای ئیسرائیل به‌ سه‌د فڕۆكه‌ی جه‌نگی، چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی و بنكه‌ی هاژه‌كی و درۆنی سه‌ربازی ئێرانی له‌ نێوخۆی ئه‌و وڵاته‌ كرده‌ ئامانج، ئه‌مه‌ش كاردانه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و نێوده‌وه‌ڵتی جیاجیای لێكه‌وته‌وه‌.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ بەشێک لە پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر دابەش دەکرێت

سەڵاح

وردبینی كۆمیسیۆن لە ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان کۆتاییهات

سەڵاح

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەبارەی تیرۆركردنی پەرلەمانتارێك و خێزانەكەی هاتە دەنگ

یاسین