ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خه‌سرۆ ئیسماعیل : هه‌موو فه‌رمانبه‌ران لە دابەشکردنی زەوی سوودمه‌ند ده‌بن

 

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی سۆران دەڵێت، حكوومه‌ت جدییه‌ له‌ دابه‌شكردنی زه‌وی و هه‌موو فه‌رمانبه‌رانیش لێی سوودمه‌ند ده‌بن.

 

خه‌سرۆ ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سەرۆکوەزیران، بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران به‌ چه‌ند قۆناغێك، هه‌موو فه‌رمانبه‌ران بەپێی خاڵبەندی سوودمه‌ند ده‌بن له‌ وه‌رگرتنی زه‌وی.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی سۆران ده‌شڵێت: له‌ هه‌موو ناوچه‌كان ئاماده‌كاری كراوه‌ بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی و فه‌رمانبه‌ران فۆڕمیان پڕکردۆتەوە و داویانەتە وەزارەتەکانیان و پێداچوونه‌وه‌یان بۆ دەكرێت، دواتر به‌ چه‌ند قۆناغێك زه‌وی دابه‌شده‌كرێت.

خه‌سرۆ ئیسماعیل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: له‌ چه‌ند شوێنێك زه‌وی ئاماده‌یه‌، له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ به‌شێكیان دابه‌ش كراون، له‌ سنووری شاره‌وانییه‌كانی سۆرانیش ئاماده‌كاریه‌كان به‌رده‌وامن و له‌ سنووری دوو شاره‌وانیش زه‌وی ئاماده‌یه‌، ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی شاره‌وانی فه‌رمانبه‌ران دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی مافیان هه‌یه‌ سوودمه‌ند ده‌بن له‌ وەرگرتنی زه‌وی و مافی هیچ كه‌سێك نافه‌وتێت.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بەسەر هێزی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كات

یاسین

سەڵاح