zagros news agency

شەڕ و ناکۆکیی نێوان ئیسرائیل و ئێران زیانی بە ئابووریی عێراق گەیاندووە

 

شارەزایەکی کاروباری فرۆکەوانی دەڵێت تەنیا بەهۆی داخستنی ئاسمانی عێراق رۆژانە 270 هەزار دۆلار زیان بە ئابووریی عێراق دەکەوێت.

فارس جەواری، توێژەر و پسپۆڕی کاروباری فرۆکەوانی دەڵێت، نۆمبابارانی ئەم دوایەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران زیانێکی گەورەی به کەرتی گواستنەوە‌ی بەتایبەتی کەرتی فرۆکەوانیی عێراق گەیاندووە.

لەبارەی ئەم زیانانە روونیکردووەتەوە، بە گوێرەی ئاماران رۆژانە بە نزیکەی 600 فرۆکە بە ئاسمانی عێراقدا تێدەپەڕن، بۆ هەر فرۆکەیەک 450 دۆلار وەردەگیردرێت و بەمەش  زیانی رۆژانە دەگاتە 270 هەزار دۆلار.

ئەش سەرەڕای خۆ بەدوورگرتنی نیشتنەوەی فرۆکان لە عێراق و کاریگەریی نەرێنیی لەسەر کەرتی گەشتیاری لە عێراقە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی: لە سووریا شەڕی نێوخۆیی ڕوودەدات

یاسین

کێ پاڵپشتیی ڕۆدری کرد بۆ ئەوەی پەیوەندی بە مانستی بکات

یاسین

ئوسترالیا: یاسایەک بۆ خستنە لیستی تیرۆرەوەی دامەزراوە حکوومییە دەرەکییەکان پەسەند کرا

سەڵاح