ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرێمەرلیگ.. جەنگی ئارسناڵ و لیڤەرپوول لە سوودی مانسیتی کۆتاییهات

لە یاری ئاگرینی هەفتەی نۆیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، هەردوو یانەی ئارسناڵ و لیڤەرپوول ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.

 

هەر لە تایمی یەکەم یاریێکی بەهێز و بەچێژ بینرا و لە خولەکی هەشتدا یاریزان ساکا گۆڵی یەکەمی یارییەکەی تۆمارکرد، بەڵام لیڤەرپوول بەمە نەوەستا و ڤان دایک بە لێدانێکی سەر لە خولەکی 18 ئەنجامەکەی بۆ لیڤەرپوول یەکسانکردەوە،

دوو خولەک بەر لە تەواوبوونی کاتی یاسایی یارییەکە، ئارسناڵ گەیشتە سەر گۆڵی لیڤەری میوانی و گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی لەڕێگەی میکێل مێرینۆ تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەمدا یانەکان بەردەوامبوون لە فشارەکانیان و لیڤەرپوول سێ گۆڕانکاری پێکەوە ئەنجامدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، محەمەد سەڵاح لە خولەکی 81دا توانی گۆڵی یەکسانی بۆ لیڤەرپوول تۆماربکاتەوە، دوای ئەو گۆڵە چەندین هەوڵی تریاندا بەڵام یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، هەر یانەو تاکە خاڵێکی وەرگرت و لیڤەرپوول پێشەنگی ڕیزبەندی لەدەستدا و 22 خاڵی هەیە ئارسناڵیش لە پلەی سێیەمدا مایەوە بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی خەرج کرد

یاسین

باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق دەستبەکاربوو

سەڵاح

عێراق.. پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما بۆ سەرووی 50 پلە بەرز بێتەوە

یاسین