zagros news agency

ئەمڕۆ گرانێت چاکا دەگەڕێتەوە یانەیەکی ئینگلتەڕا

دوای ئەوەی لەماوەکانی ڕابردوودا هەواڵی ڕۆیشتنی گرانێت چاکای سویسری ئەستێرەی یانەی بایرن لیڤەرکوزن بڵاو کرایەوە ئەمڕۆ فابریزۆ ڕۆمانۆ گەرەنتی سەد لە سەدی دایە ڕۆیشتنی یاریزانەکە لە بایرن لیڤەرکوزن.

 

فابریزۆ ڕۆمانۆ ئاشکرای کرد گرانێت چاکا ئەمڕۆ سەفەری ئینگلتەڕا دەکات و لەوێدا پشکنینی پزیشکی دەکات،کە دوای ئەوە ڕاستەوخۆ دەبێتە یاریزانی یانەی سەندەرلاندی ئینگلیزی و وەرزی داهاتوو چاکا لە پرێمەرلیگ یاری دەکاتەوە.

 

بەپێی قسەی ڕۆمانۆ بێت بڕی بۆندەکەی چاکا 20 ملیۆن یۆرۆیە و بۆ ماوەی 3 ساڵ گرێبەست گرێبەست لەگەڵ سەندەرلاندی تازە گەڕاوەی پرێمەرلیگ ئیمزا دەکات ئیتر فەوزای نێو مێرکاتۆش سەبارەت بەو بۆندە کۆتایی دێت و بەفەرمی چاکا دەبێتە یاریزانی سەندەرلاند.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید گەڕانەوە مەشقە بەکۆمەڵەکان

یاسین

ڕیال مەدرید کەوتۆتە کێشەی گەورە و بەدوای چارەیەک دەگەڕێت

یاسین

یەکەم نازناوی بنزیمە لەگەڵ هیلال

ahamd.luqman