ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەڵمانیا دەیان پەنابەری هەرێمی کوردستانی دیپۆرت کردەوە

بەکر علی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەراوەکانی ئەورووپا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: بڕیار وایە ئەڵمانیا کۆمەڵێک پەنابەر ڕەوانەی وڵاتەکانیان بکاتەوە کە هەرێمی کوردستانیشی تێدایە، بۆیە دەمانەوێت ئەو بەرچاو ڕوونیە بدەینە ئەوانەی ڕۆلەکانیان لەدەرەوەی وڵاتە یاخود ئەوانەی خۆیان ئامادە کردووە بچنە دەرەوەی وڵات.

گوتیشی: ئەڵمانیا لە 22ـی ئەم مانگە، قۆناغی دووەمی پەنابەرانی هەرێمی کوردستانی دیپۆڕتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کردەوە، کە پێکهاتبوون لە 36 هاووڵاتی هەرێمی کوردستان، کە سەڵت و خیزانیشی تێدابووە، دەشڵێت: ئەوپەنابەرانە بە زۆرەملێ و دوور لە بەهای مافی مرۆڤ ڕەوانەی فڕۆکەخانەی بەغدا کرانەوە، کە بەشێکیان خەڵکی سنووری دهۆک و بەشێکیشیان خەڵکی هەولیر و سلێمانین.

گوتیشی: ئەمساڵ ئەمە دووەم کاروانی پەنابەرانی هەرێمی کوردستانە، کە ئەڵمانیا لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دیپۆڕتی کردوونەتەوە، دەشڵێت: ئێمە پێشتر داوامان لە دادگای فیدراڵی کردووە، کە نابێت حکوومەتی عێراق ئەو پەنابەرانەی بەزۆرەملێ دەنێردرێنەوە، وەریان بگرێتەوە، چونکە بەشێکی زۆریان کێشەی کۆمەڵایەتیان هەبووە.

سەبارەت بەڕێککەوتنامەیەک کە لەمانگی ئاداری ئەمساڵ لە نێوان ئیتاڵیا و ئەلبانیا کراوە، کە هەر پەنابەرێکی نایاسایی بچێتە ناو کەناراوەکانی ئیتاڵیا، لەوێ دەستبەسەربکرێت و لە کەمپەکانی ئیتاڵیا لە ئەلبانیا بهێڵدرێنەوە، ئەم ڕێککەوتنەش لە 22 مانگ چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە 16 پەنابەر ڕەوانەی ئەلبانیا کراون تاوەکوو کەیسەکانیان یەکلایی دەبێتەوە. ئەوەش ڕوون بووەتەوە کە پەنابەران لە دۆخێکی خراپدایە، بەداخەوە ئیستا ئەڵمانیاش بەنیازە ڕێککەوتنێکی هاوشێوەی ئیتاڵیا بکات.

دەشڵێت: پێشتر بەریتانیا لەسەردەمی فەرمانڕەوایی پارتی پارێزگاران لەهەوڵی ئەوەدا بوون 118 هەزار 882  پەنابەر ڕەوانەی ڕواندا بکەن، بەڵام دوای گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن پارتی کرێکارانەوە ئەو کەیسە داخرا، کە ئێستا پارتی کرێکاران بڕیاری داوە لە کۆی ئەو ژمارەیە 62800 پەنابەر کەیسەکانیان یەکلای بکاتەوە و مافی پەنابەریان پێبدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

نۆره‌ی چاوپێكه‌وتنی پێشکەشکارانی دامەزراندن لە کارتی نیشتیمانی کفری راگه‌یه‌نرا

سەڵاح

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان کەمپینی هاریکاریکردنی لێقەوماوانی لافاوەکەی شاری دهۆکی راگەیاند

سەڵاح

پڕۆژەی هەژماری من زۆر سەرکەوتووە و لە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستانە

دڵشاد