zagros news agency

لە باکووری کوردستان چیاکانی ناوچەی شرناخ قەدەغە کران

 

بەشی زۆری ناوچە شاخاوییەکانی شرناخ لە ٢٩ی ئۆکتۆبەر تا ١٢ی ئەم مانگە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ وەک ناوچەی ئەمنی تایبەت ڕاگەیەندران.

پارێزگای شرناخ بڵاوی کردووەتەوە: بە ئامانجی ئاسایشی گشتی و نیشتمانی و پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیان و پێش گرتن لە ڕووداوی توندوتیژی، قەدەغەکردن لە بەشێک لە قەزاکان بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ ڕاگەیەندرا.

قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوە ئەم ناوچانە دەگرێتەوە؛ شاخەکانی گابار و کودی، ناوچەی بێستا و تەهتاڕەش، شاخەکانی کاتۆ و کێلا مێمێ.

به ڕگری هۆشداری دهداته هاووڵاتیان به هۆی به‌تده‌وام بوونی هەڵمەتە چەکدارییەکان لەم ناوچە قەدەغەکراوانە نزیک نەبنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژمارەی کوژراوانی غەززە گەیشتە نزیکەی 44 هەزار کەس

سەڵاح

زیاتر لە هەشت ملیار دینار بۆ ئەم توێژە خەرج دەکرێت

یاسین

ئێران ڕەتیدەکاتەوە لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپایی دانوستان بکات

یاسین