zagros news agency

کوریای باکوور سەربازی ناردووەتە جەنگی ئۆکرانیا

 

سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت؛ بەم زوانە ١٢ هەزار سەربازی کۆریای باکوور بۆ بەشداریکردن لە شەڕ دژی ئۆکرانیا دێنەپاڵ رووسیا .

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە ئایسلاند، گوتی: لەم کاتەدا نزیکەی سێ هەزار سەربازی کۆریای باکوور دژی ئۆکرانیا دەجەنگن، بەڵام بەگوێرەی زانیاریە هەواڵگرییەکان ١٢ هەزار سەربازی دیکەش بەڕێوەن و دوای تەواوکردنی مەشقەکانیان دێنە بەرەی جەنگ دژی ئۆکرانیا.

زیلێنسکی ئەم هەنگاوەی بە مەترسیدار بۆ فراوانبوونی ئاڵۆزییەکان وەسف کرد.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ناردنی سەربازی لەکۆریای باکوورەوە بۆ هاوکاریکردنی رووسیا پشتڕاست کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێک لە گەورەترین شارەکانی جیهان بە خێرایییەکی زۆرەوە نوقم دەبێت

سەڵاح

وەزیری پەروەردە: ئەوەی پێویست بێت بۆ قوتابییە بریندارەکانی ڕووداوەکەی گەرمیان دەکرێت

سەڵاح

یەکێتیی زانایان هۆشداری لە کڕینی جۆرێکی بیبسی دەدات

یاسین