zagros news agency

ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی دووبارە بۆ سەر ئێران دەکات

میدیای ئیسرائیل دەڵێن، هێرش بۆ سەر ئێران کۆتاییی نەهاتووە و لە تۆڵەی هێرشی هەفتەی ڕابردوو بۆ سەر ماڵی بنیامین ناتانیاهۆ، ئیسرائیل جارێکی هێرش دەکاتەوە سەر ئێران.
هاوکات بەرپرسانی ئێرانیش جەخت لە وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئیسرائیل بە گوێرەی جۆری هێرشی ئەم وڵاتە دەکەن. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش ئاشکرای کردووە، ستراتیجیی وڵاتەکەی لەنێوبردنی میحوەری شەڕ و گەیاندنی زیانی گەورە بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانە.
بە گوتی کەناڵی ١٣ ئیسرائیل، لە کۆبوونەوەکەی کابینەی ئیسرائیلدا چەندین سیناریۆ بۆ هێرشی دووەم دژی ئێران تاوتوێ کراون و بەزوویی بڕیاری کۆتاییی لێ دەدرێت.
هاوکات یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت: لە هێرشەکەیان بۆسەر ئێران سیستەمی بەرگریی و ڕاداریی ئەم وڵاتەیان وێران کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێردەی تایبەتی سه‌رۆك ترەمپ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکەن

یاسین

حکومەتی هەرێم 26 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە چەمچەماڵ جێبەجێ دەکات

سەڵاح

لیڤەرپوڵ بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات لەسەر ئاڕن سڵۆت

یاسین