zagros news agency

راگەیاندراوێك لە بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆ*شبەرەکانەوە

 

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان راگەیاندراوێکی بڵاو کوردەوە و تیایدا هاتووە، “بڕی زیاتر لە(16کیلۆ گرام) شانزە کیلۆگرام ماددەی هۆ*شبەری جۆراوجۆر دەستی بەسەرداگیراو هاوکات (43) تۆمەتباريش لە کەسانی گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆ*شبەر دەستگیرکران.”

ئاماژە بەوەش دراوە، “لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە سەرەتای ئەم مانگە تاکو 31ی 10ی 2024 لە ژمارەیەک چاڵاکی سەرکەوتوودا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و هەر چوار بنکەی (دهۆك و زاخۆ و سۆران حاجی ئۆمەران)ـی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، توانرا (43)گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکرێن و هەروەها زیاتر لە (16)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا.”

لە راگەیاندراوەکەدا بڕی ئەو ماددانەی لەم چالاکیانەدا دەستی بەسەر داگیراوە روونکراوەتەوە کە پێک هاتووە لە:
1. (13 کیلۆ/گرام) ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ).
2. (3 کیلۆ/گرام) لە جۆری (ماریجوانا).
3. (172 /گرام) لە جۆری (هیرۆین).

ئەوەش هاتووە، “ژمارەیەك لە دەسگیرکراوەکان کەسانی گەورە بازرگانن و بازرگانی نێودەڵەتیشی تێدایە و بە هۆی دەستگیرکردنیان تۆڕەکانیان هەڵوەشاوەتەوە.”

بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختیشی کردووەتەوە کە، “لە سەرجەم ئەم چالاکییانەدا پێشتر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش وەرگیراوە و رێککارە ياساييەکان گیراونەتەبەر. و تەواوی تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە کاتی خۆیدا بۆ کراوەتەوە و رادەستی یاسا کراون بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆ*شبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیاسای “توندکردنی سزای سیخوڕی”ی پەسەند کرد

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. لە یاریێکی بەهێزدا یۆڤانتۆس شکستی بە مانسیتی هێنا

یاسین

سێ گۆڕی بەکۆمەڵ لە دەوروبەری ئیدلب دۆزرایەوە

یاسین