ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئه‌مڕۆ كۆتا وادەی وەرگرتنی تانەکانه‌ له‌ ئەنجامی ھەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

 

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3ی11ی2024، كۆتا وادەی وەرگرتنی تانەکانه‌ له‌ ئەنجامی ھەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان. به‌پێی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوا واده‌ی وه‌رگرتنی تانه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌ له‌ ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.

به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی تا ئێستا دوو تانە لە ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن دراوە.

رۆژی 20ی تشرینی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنیش رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردن70.2 بووه‌ و پارتی دیموكراتی كوردستانیش توانی زۆرترین ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت و جارێكی دیكه‌ ببیته‌وه‌ هێزی یه‌كه‌می كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا پێنج نمره‌ بداته‌ قوتابیانی پۆلی دوازده‌

سەڵاح

سەرۆك بارزانی و موحسین مندەلاوی چەند بابەتێکی گرنگ تاوتوێ دەکەن

یاسین

ڕاگەیندراوێک لە لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێرەوە

دڵشاد