ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هاکان فیدان: سووریا په‌یوەندییەکانی لەگەڵ تورکیادا ئاسایی ناکاتەوە

 

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوەریا ئامادە نییە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا ئاسایی بکاتەوە.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ڕۆژنامەیەکی تورکیای ڕاگەیاندووە، تورکیا دەیەوێت حکوومەتی سووریا و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا پێکەوە بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان لەو وڵاتەدا کار لەسەر چوارچێوەیەکی سیاسی بکەن، بەڵام هیچ شتێکی لەو جۆرە نابینرێت.

هانان فیدان دەڵێت”بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا ئامادە نییە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا ئاسایی بکاتەوە، چونکە ئەو و هاوپەیمانەکانی هیچ ئامادەبوونێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە خۆیانەوە پێشان نادەن”.

وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها گوتی پرسی سەرەکیی تورکیا پاڵپشتی‌کردنی ئەمریکا لە یەپەگەیە و پێویستە ئەم پشتیوانیە ڕابگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بایدن واژۆ لەسەر پڕۆژە یاسایەک دەکات کە ئەپی تكتۆك قەدەغە دەکات

سەڵاح

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

سەڵاح

یۆرۆلیگ..ئاتلانتا شکستێکی چاوەڕواننەکراوی بە لیڤەرکوزن هێناو بووە پاڵەوان

یاسین