zagros news agency

هاکان فیدان: سووریا په‌یوەندییەکانی لەگەڵ تورکیادا ئاسایی ناکاتەوە

 

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوەریا ئامادە نییە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا ئاسایی بکاتەوە.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ڕۆژنامەیەکی تورکیای ڕاگەیاندووە، تورکیا دەیەوێت حکوومەتی سووریا و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا پێکەوە بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان لەو وڵاتەدا کار لەسەر چوارچێوەیەکی سیاسی بکەن، بەڵام هیچ شتێکی لەو جۆرە نابینرێت.

هانان فیدان دەڵێت”بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا ئامادە نییە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا ئاسایی بکاتەوە، چونکە ئەو و هاوپەیمانەکانی هیچ ئامادەبوونێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە خۆیانەوە پێشان نادەن”.

وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها گوتی پرسی سەرەکیی تورکیا پاڵپشتی‌کردنی ئەمریکا لە یەپەگەیە و پێویستە ئەم پشتیوانیە ڕابگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەکنەلۆجیا (HITEXی) كردەوە

سەڵاح

بەو نزیکانە کارەکانی نۆژەنکردەوەی شەقامى سەرەکی ( هەولێر – بەحرکە ) لە شەقامی 120 مەتری تاکو 150 مەتری تەواودەبێت

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح