لە دووەم شەوی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دوو یاری بەڕێوەدەچن.
لە هەمان کاتدا و لە کاتژمێر 11 شەو، یانەی ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری لایپزیگی ئەڵمانی دەکات، ریال لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر بردنەوەی بەدەستهێنابوو، بۆیە ئەمشەو ئەرکی ریال تا ڕادەیێک ئەرکی ئاسانکردوە بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو.
لایپزیگیش هیوای لە خولی ئەڵمانیا نەماوە، بۆیە ئەمشەو دەیەوێت لەسەر حسابی ریال مێژوو تۆماربکات و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتوو.
لە یارییەکەی تردا، یانەی مانچستەر سیتی بە سەرکردایەتی هالاند لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی کۆپنهاگن دەبێتەوە،
مانچستەر ئەرکی زۆر ئاسانە و لە یاری ڕابردوو تا ڕادەیێک یارییەکەی یەکلایی کردوتەوە و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە کۆپنهاگن هێناوە،
چاوەڕوان دەكرێت سیتی زۆر پشت بە یاریزانی سەرەکی نەبەستێت، چونکە لە یەکشەممەی داهاتوو لە پرێمەرلیگ ڕووبەڕووی لیڤەرپوولی پێشەنگ و ڕکابەری دەبێتەوە.