zagros news agency

ئێران لە ئازادیی میدیادا لە پلەی 177ەمیندایە لە کوی 180 وڵاتی دونیادا تەنیا لە مانگی رابردوودا 35 رۆژنامەوان دەستگیر كراون

ڕێکخراوی داکۆکی لە ئازادیی ڕۆژنامەگەری راگەیاند، لەنێو ریزبەندی 180 وڵات لە ئازادیی میدیایی لە جیهاندا، ئێران لە پلەی 177ەمیندایە، بە شێوەیەك، تەنیا لە ماوەی مانگی شوباتی رابردوودا، 35 رۆژنامەنووس دەستگیر كراون.

لە نوێترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی داکۆکی لە ئازادیی ڕۆژنامەگەری، سەبارەت بە سەرکوتكردنی ڕۆژنامەنووسان لە ئێران، ڕایگەیاندووە، کە دەزگا ئەمنییەکان لە تاران تەنیا لە ماوەی مانگی رابردوودا 35 ڕۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنیان دەستبەسەر کردووە.

هەروەها لە هەمان کاتدا، دەزگای مافی مرۆڤی (هەنگاو)، لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ڕایگەیاندووە، کە هێزە ئەمنییەکان لە ماوەی مانگی شوباتی ساڵی 2024دا، لانی کەم 111 هاووڵاتیی ئێرانییان بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستبەسەر کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران ئیدانەی دژایەتی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغدا دەکات

سەڵاح

وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت، هێرشبەرەکەی شاری مادیبورگی ئەڵمانیا دژە ئیسلام بووە

یاسین

ترەمپ کۆچبەرانی نایاسایی دەنێرێتە گوانتانامۆ

یاسین