ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گوژمەی 460 ملیۆن دینار بۆ كردنەوەی شەقامە سەرەكییەكانی گوندی كۆری خەرج دەكرێ

 

 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، گوژمەی 460 ملیۆن دینار بۆ كردنەوەی شەقامە سەرەكییەكانی گوندی كۆری خەرج دەكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 10/11/2024، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: “لە فەرمانێكی وەزاریی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا بە واژۆی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕەزامەندی نیشان درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 460 ملیۆن دینار و 999 هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە گوندی كۆری.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی كردنەوەی شەقامە سەرەكییەكانی گوندی كۆری لە زۆنی B لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دووی شاری هەولێر.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا ڕوونیش كراوەتەوە، ئەو گوژمەیە بەپێی ڕێنوێنییەكانی دارایی تایبەت بە داهاتەكان فەرمانی وەزاری بۆ خەرجكردنی دەرچووە و پرۆژەكە كاریگەرییەكی زۆر باشی لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئەو شوێنە دەبێت بە تایبەتی لە ڕووی شەقامسازی و ئاسانكاریی هاتوچۆوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا سزا بەسەر 10 بەرپرسی سووریا دا دەسەپێنێت

سەڵاح

هەتا ئێستا جەنگ زیاتر لە 60 هەزار هیکتار دارستانی ئۆکرانیای لەنێو بردووە

سەڵاح

زیقار.. کارمەندێکی ئاسایش لەکاتی دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان کوژرا

سەڵاح