zagros news agency

خولی ئیسپانیا.. ئەتلەتیکۆ سێ خاڵی زەحمەتی بەدەستهێنا

لە درێژەی یارییەکی هەفتەی 13ی خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ریال مایورکا.

 

یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی ئەتلەتیکۆ مەدرید دژی مایورکای خاوەن یاریگا کۆتاییهات.

 

تایمی یەکەم، ئاستی هەردوولا لە یەکەوە نزیکبوو، هەردوولا هەوڵی گۆڵیان بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و لەوتایمەدا هیچ گۆڵێک نەبینرا.

 

لە تایمی دووەمدا، ئەتلەتیکۆی میوان باشتر گەڕایەوە و باشتر بینرا و لە خولەکی61دا یاریزان جولیان ئەلڤارێز گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، دوای ئەوە چەندین هەوڵدرا بەڵام یارییەکە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، ئەتلەتیکۆ بووە بە خاوەن 26 خاڵ و ریال مایورکاش بە 18 خاڵ مایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح

گه‌رمیان.. له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆدا یاریزانێك گیانی له‌ده‌ست دا

سەڵاح

هۆزان ڤانێكی سلێمانی له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌ پشتیوانی له‌ لیستی 275ی پارتی راده‌گه‌یه‌نێت

یاسین