ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نەیشینزلیگ.. فەرەنسا بەئاسانی ئیتاڵیای تێکشکاند و بردیەوە

لە یاری لوتکەی ئەمشەوی نەیشینزلیگ، هەڵبژاردەی فەرەنسا لەنێو خاکی خۆی میوانداری ئیتاڵیای کرد.

 

لە ئەنجامدا کەڵەشێرەکانی دیشامپ توانیان بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئیتاڵیا ببەنەوە.

 

لە سەرەتای تایمی یەکەم و لە خولەکی 2دا فەرەنسا دەستپێشخەری کردو گۆڵێکی لەڕێگەی ڕابیۆت تۆمارکرد، دوای ئەوە هێرشەکانی هەردوو هەڵبژاردە بەردەوامبوون بو سەر گۆڵی یەکتر، لە لێدانێکی ڕاستەوخۆدا لۆکاس دین تۆپەکەی لە ستۆنی ئیتاڵیادا و بەر گۆڵپارێزەکە کەوتەوە و گۆڵی دووەم تۆمارکرا، بەڵام تەنیا دوای دوو خولەک کامبیاسو ئەنجامەکەی بۆ ئیتاڵیا بە گۆڵێک کەمکردەوە و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە مایەوە.

 

لە تایمی دووەم هەردوو لا بەردەوامبوون لە فشارەکانیان و لە خولەکی 65 ڕابیۆت گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی هەڵبژاردەکەی بە سەرێکی تر تۆمارکرد،

دوای ئەوە هەڵبژاردە چەندین گۆڕانکاریان بە یاریزانەکانی کرد بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، هەڵبژاردەی فەرەنسا هاتە پێشەنگی گرۆپەکەی بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ وەک ئیتاڵیا، بەڵام بە جیاوازی گۆڵ فەرەنسا لە یەکەمە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا داوای لە تورکیا کردووە پەیوەندی بە ئێرانەوە بگرێت

یاسین

لسەر رێکا دناڤبەرا دهۆك – زاخۆ، دوو ترۆمبێلان لێکدا و 13 كه‌س بوونه‌ قوربانی

سەڵاح

راگەیاندنێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین