ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق کرد و پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، عەلی فالح ئەلزەیدی بە یاوەریی شاندێکی باڵای سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، چەندین دۆسیەی سیاسیی گرنگ خراونەتە بەرباس، کە لە سەروویانەوە پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بوو. هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە گفتوگۆی نێوان هێزە سیاسییەکان بەهێزتر بکرێت، بە ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێک کە بتوانێت خزمەتگوزاری پێشکەش بە تهواوى پێكهاتهكان بكات و ئاستی چاوەڕوانییەکانی هاووڵاتییان بێت.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەخت لە ڕێکخستنی پەیوەندییەکانى نێوان ههولێر و بهغدا کرایەوە. نێچیرڤان بارزانی و ئەلزەیدی باسیان لە گرنگیی چارهسهرکردنی کێشهکان کرد لە چوارچێوەی بنەما دەستوورییەکان و یاسا کارپێکراوەکانی عێراقدا، بە شێوەیەک کە مافی هەمووان پارێزراو بێت.
ئەم سەردانەی سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو لەکاتێکدایە کە هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسی و ڕاگەیاندنی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ چڕکراونەتەوە.

