ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نەتانیاهۆ گوزری باشمان لە ئێران وەشاندووە

 

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەرلەمانی وڵاتەکەی گوتی، دوایین هێرشیان بۆ سەر ئێران سێ ئامانجی پێکاوە و تواناییی بەرگری و دروستکردنی مووشەکی ئێرانیان لاواز کردووە و ناوەندێکی ئەتۆمییان پێکاوە بەلام بەڵام بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران لەکار نەکەوتووە.

وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵامی ئەو هێرشەی ئیسرائیل دەدەنەوە.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە وتارێکیدا لە پەرلەمان ڕایگەیاند، لە دوایین هێرشی تۆڵەسەندنەوەیان بۆ سەر ئێران تواناییی بەرگری و بەرهەمهێنانی مووشەکی ئەو وڵاتەیان لاواز کردووە و زەبریان لە بەرنامەی ئەتۆمیی وڵاتەکەش وەشاندووە.

دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بەرپرسانی سیاسی و سەربازیی ئێران گوتیان، وەڵامی ئەم هێرشە دەدەنەوە.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە دواین لێدوانیدا دەڵیت، یەکێک لە ڕێگاکانی ڕاگرتنی شەڕ دەربڕینی ئامادەییە بۆ شەڕ و هێرشەکەی ئیسرائیل لە ڕوانگەی ئێرانەوە هێرشێکی نوێیە بۆ سەر ئەم وڵاتە و مافی وڵامدانەوەی بۆ خۆیان بە پارێزراو دەزانن و لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵامی دەدەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە فوئاد حوسێن دەکات

سەڵاح

خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک بڵاوکرایەوە

یاسین

خەمیس خەنجەر دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستی سەرۆكایەتی پارتی سیادە راگەیاند

سەڵاح