zagros news agency

نەیشینزلیگ.. هۆڵەندا و ئەڵمانیا نەیانبردەوە بەڵام گەیشتنە قۆناغی داهاتوو

لە درێژەی یارییەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیال و لە گرۆپی سێیەمدا، هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی بوسنە و هرسک بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا هۆڵەندا نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و یارییەکە بە یەکسانی بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەم و لە دەسپێکی یارییەکە هەردوو هەڵبژاردە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، لە خولەکی 24دا یاریزان ڕووبی گۆڵێکی بۆ هۆڵەندا تۆمارکرد یارییەکەش لەو تایمەدا هەر بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەمدا، هەرچەندە کۆنتڕۆڵی تۆپ زیاتر لای هۆڵەندییەکان بوو، بەڵام هەڵبژاردەی بوسنەی خاوەن یاریگا لە خولەکی 67دا گۆڵی بەرامبەری لەڕێگەی دیمرۆڤیچ تۆمارکردەوە و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە یارییەکەی تری هەمان کۆمەڵە، هەنگاریا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بوویەوە،

ئەو یارییەش بە هەمان ئەنجامی یارییەکەی تر بە گۆڵێک بۆ هەردوو هەڵبژاردە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، ئەڵمانیا بە یەکەمی گرۆپەکەی و 14 خاڵ، هەڵبژاردەی هۆڵەنداش بە نۆ خاڵ گەیشتنە قۆناغی داهاتوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆشیار حوسێن : خەلكی هەلەبجە لەوە گەیشتووە تەنها پارتی دەتوانێ خزمەتیان بكات

گوران

ئه‌مڕۆ لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی دەكرێت

سەڵاح

پێنتاگۆن: ئەگەری هەیە جەنگی ئێران زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژ بخایەنێت

یاسین