zagros news agency

لە ئەمریکا کەسێک بە ئاژۆتنی ئۆتۆمبێل بۆ نیو ئاپۆرەی خەڵک لانیکەم ١٠ کەسی کوشت

لە کاتژمێر سێ و ١٥ خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، بە کاتی خۆجێیی، لۆرییەک لە نیوئۆرلیانزی ئەمریکا هێرشی کردە سەر ئاپۆرەی خەڵک. بەپێی ڕاگەیاندنی شارەوانیی ئەم شارە، لانیکەم ١٠ کەس لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ٣٥ کەس بریندار بوون. بریندارەکانی ئەم ڕووداوە بۆ پێنج نەخۆشخانەی دەوروبەری شوێنەکە گوازراونەتەوە.
ئەم هێرشە لە شەقامی بۆربن لە “گەڕەکی فەڕەنسی” کە نێوەندی گەشتیاری و خۆشگوزەرانی نیوئۆرلیانزە، لە کاتی ئاهەنگی ساڵی نوێی زایینیدا ڕووی داوە. میدیاکانی ئەمریکا لە زمانی شایەتحاڵامەوە بڵاویان کردەوە، لۆرییەک بە خێراییەکی زۆرەوە بەنێو خەڵکی سەر پیادەڕۆکەدا ئاژۆتیەتی و پێیدا داون. دامەزراوە خۆجێییەکان داوایان لە خەڵک کرد خۆ لە چوون بۆ ئەم شوێنە بپارێزن.
جێف لاندری، پارێزگاری ویلایەتی لویزیانا، لە یەکەم کاردانەوەی بۆ ئەم ڕووداوە، باسی لە “کردەوەیەکی ترسناکی توندوتیژی” کرد. لاتۆیا کانترێل، شارەوانی‌ی نیوئۆرلیانز، وێڕای ئاماژەدان بەوەی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ئەم ڕووداوەوە بەردەوامن، باسی لە “هێرشێکی تیرۆریستی” کرد.
یەکێک لە ئەفسەرانی پۆلیس بە ئاژانسی ئاسۆشیەیتدپرێسی ڕاگەیاندووە وادیارە گومانلێکراوی ئەم هێرشە لە ئەنجامی تەقەکردن لەگەڵ پۆلیس کوژراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەر ده‌ستبه‌سه‌ر 51 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت

سەڵاح

بەپێی پڕۆژەیاسایەکی نوێ هاووڵاتیانی بیانی لەمەودوا ناتوانن لە ئێران “لە هەر پیشەیەکدا کار بکەن”

یاسین

بەرزبوونەوەی کرێی خانوو دانیشتوانی تورکیای هەراسان کردووە

سەڵاح